تحميل كتاب Muft pênjwênî دیوانی موفتی پێنجوێنی pdf

تحميل كتاب Muft pênjwênî دیوانی موفتی پێنجوێنی pdf

الكاتب: Mela Ebdulla tûtnçî مه‌لا عه‌بدوڵڵای‌ تووتنچی

التقييم:4.50

تاريخ النشر: 1396
Goodreads

ناوی کتێب دیوانی شێعر
نووسەر موفتی پێنجوێنی
بابەت شێعری کلاسیک
زمانکوردی
کۆکردنەوەو ئامادە کردن ئومێد ئاشنا وعەبدولکەریم موفتی
چاپمەنی مانگ
چاپ یەکەم
ژمارەی لاپەڕە 237
ساڵی چاپ زستانی 1396 (2018)

موفتی پێنجوێنی نازناوی «مه‌لا عه‌بدوڵڵای‌ تووتنچی»یه‌ که‌ ‌له ‌ساڵی‌ ١٨٨١ له پێنجوێن لە‌ دایك بووه‌. بە هۆی شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە زیاتر ناسراوە. یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه‌ که‌‌ خه‌ڵكی بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان به ‌تایبه‌تی‌ كچان، بۆ فێرگه هان‌ داوه‌. فێرگە، مافی ژن، بژیو په‌یدا کردن بە ڕەنجی شان، گرینگی زانست و پیشه‌سازی، دەمامک داماڵین لە ڕوخساری ڕیاکاران، پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئاکاری دزێوی شێخ و مەلا و حاجییەکانی ئەو سه‌رده‌م، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلێک چەمک و باوەڕی خورافی ئایینی و هەروەها پەرەپێدانی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و خەڵك و خوداویستی ڕاسته‌قینه‌، سەرناوی ئەو بابەتانەن کە موفتی لەسەریان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. بۆ ورووژاندنی ئەم بابه‌تانەش زیاتر لە سێ قاڵبی غەزەل و مەسنەوی و چوارینه‌ کەڵکی وەرگرتووە. زمانی شێعرەکانی سادە و خۆش و خۆماڵین بە چەشنێک کە خەڵکی ئاسایی بە ئاسانی لێی تێدەگەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێباز و هەڵوێستی ڕووناکبیرانەی موفتی لەمەڕ کۆمەڵگاوە.
ئەم مامۆستا گەورە و پایەبەرزەی ڕێگای مرۆڤدۆستی و ڕۆشنگەری لە ١٥ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە پێنجوێن کۆچی دوایی دەکات و هەر لەو شارە لە گۆڕستانی حاجی شێخ بە خاک دەسپێردرێت.