تحميل كتاب موقەدەس و دونیای مۆدێرن pdf

تحميل كتاب موقەدەس و دونیای مۆدێرن pdf

الكاتب: کاوە ئەحمەد

التقييم:4.20

تاريخ النشر: 2015
Goodreads

زانست و مەعریفەی مۆدێرن نەک هەر نەیانتوانیوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو بۆخۆیان بوونە بە دوو بەشی سەرەکی کێشەکان و بەبەردەوامیش کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە، هەر بۆیە ئەم کتێبە بەر لەهەر شتێک ئاشتکردنەوەی “مەعریفە و موقەدەس” و “زانست و موقەدەس” و “هونەر و موقەدەس” و “کۆزمۆلۆجیا و موقەدەس” و دواجار ئینسان و موقەدەسە بۆ خوێنەی ئێمە، ئەم کتێبە دەکرێت وەک دەستپێکێک و سەرچاوەیەک چاوی لێبکرێت بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بە هۆشیارییەکی قودسییەوە ڕابووەستن ئەو کاتەی دیوە ڕاستەقینەکەی زانست پەرستی پۆزەتیڤیست و مۆدێرن دەگەنە نیشتیمانی ئێمە و دەیانەوێت هەموو شتێک تێکبشکێنن و لە مانا سیمبوڵیکی و موقەدەسەکەی بەتاڵی بکەنەوە، لەوێدا ئێمە کاتێک منداڵەکانمان هاندەدەین کە زانست وەک چرای ڕووناکی و ڕێگای ڕزگاری چاو لێبکەن و بەرگێکی دینیش دەکەین بەبەری ئەم خواستەی خۆماندا، دەبێت بزانین مەبەستمان کام زانست و کام ڕێگای ڕزگارییە ئایا زانستی پەتی و پۆزەتیڤیست و سەبجێکتیڤیست و دابڕاو لە وەحی و عەقڵی ئیشراقیمان مەبەستە یان زانستی موقەدەس و سیمبوڵیک و ئۆبجێکتیڤ؟

پەرەگرافێک لە پێشەکی کتێبی
“موقەدەس و دونیای مۆدێرن”