تحميل كتاب سانتیاگۆ دی کۆمپۆستیللا-Santiago de Compostela pdf

تحميل كتاب سانتیاگۆ دی کۆمپۆستیللا-Santiago de Compostela pdf

الكاتب: Farhad Pirbal

التقييم:3.50

تاريخ النشر: 2002
Goodreads

گەنجێکی شێوەکاری شآری هەڵەبجە، لە ترسی سەربازگرتنی زۆرەملێ ڕوودەکاتە ئەوروپا، پاش هەشت ساڵ، کاتێک لە پاریسە، خەبەری شەهیدبوونی خێزانەکەی و دەسگیرانی پێ دەگات بە هۆی کیمیا بارانەکەی شارەکەیان. ئەوە سەرەڕای بێزاربوونی لە ڕۆتین و ژیانی دووبارەی لە ئەوروپا. لەناو ئەو هەموو ناشیرینییەی دنیادا، بە خەونێکی هونەرمەدانەوە بە دوای جوانیدا دەگەڕێ، لە کۆتاییدا ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێت لە خاتوونێکدا دەیدۆزێتەوە کە لە ئیسپانیا لە شآری سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا دەژی و بەسەفەر چۆتە پاریس..ئیدی لەبەر خاتری ئەو خاتوونە دەست لە هەموو هاوڕێکانی و ژیانی پاریس هەڵدەگرێ و بەرەو شاری خاتوونەکە دەڕوا. بەڵام لەوێ دەبینێ ئەو ناونیشانەی خاتوونەکە پێی داوە تەنها خانمێکی بەساڵاچووی تێدا دەژی، کە دواتر بۆی دەردەکەوێ هەمان خاتوونە کە خۆی هاتۆتە دیدەنی. کە لەوەوە بۆی دەردەکووی ئەو خاتوونەی ئەو بینیویەتی، تەنها وەهمێک بووە. نووسەر لە ڕێگای ئەو چیرۆکەوە گەرەکیەتی ناشیرینی ژیانی سەردەم و نەمانی جوانی پەخش بکات. سەرەڕای کۆمەڵێ بابەتی لاوەکی، وەکو کارەساتی هەڵەبجە، ژیانی ئەوروپا، ژیانی هونەرمەندان لێرە و لە ئەوروپا.
ئەوەی من تێیگەیشتبم، نووسەر خۆی لە قالبی ئافرەتێکی نووسەردا پەخش دەکات، کاتێ گفتوگۆ لەگەڵ کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە دەکا، و دەیەوێ لەو ڕێگایەوە ئەو شێوازە ژیانە ڕوون بکاتەوە کە ئێمە بە شێتییەتی ناوی دەبەین.