تحميل كتاب زریکە pdf
الكاتب: عەتا نەهایی
التقييم:3.00
خۆر نومایەکی شەکەت بوو ، بە کاوەخۆ بە قەدپاڵی ئاسماندا دادەگەڕا و لە پەڵە هەورەکان سەرسمی دەدا.
بێئەوەی سەرەنگڵ بدات ، ملی دەکێشا و بە سیلەی چاو لە سەر بانیژەکە و هەموو ئاوایی و بەرایی دەشتەکەی بەر ماڵان و گشت ڕیزە شاخەکەی دەڕوانی. تەنیا دەنگی حیلەی دڵنیایی و شادبوونی بە ژووری پڕ لە نهێنیی ئەودیو شاخەکانی نەدەبیسترا