تحميل كتاب تەنگانە pdf

تحميل كتاب تەنگانە pdf

الكاتب: عەتا نەهایی

التقييم:1.00

تاريخ النشر: 2015
Goodreads

ورمزخانی عێلبەگی ئەگەر بیزانیایە ئەو پەیکەرە بچکۆلە قوڕقوشمە، کەی و چۆن کراوەتە گەردنی، گوێی بە زریزە ئاڵتوونەکەی نەدەدا ، دەیپساند و بە ڕقەوە سەیرێکی دەکرد و دوور لە چاوی خێڵەکەی ، بەودیو یاڵەکەدا فڕێی دەدایە دۆڵەکەوە؛ تا ڕۆژێک لە ڕۆژان کەس سۆراخی نەکا. ئەگەر دایکی. بیبی نێرگسی ڕەحمەتی بمایە ، ڕەنگە ڕۆژێک لەو ڕۆژانەی ورمز بەسەر غوڵام سەردار ، فەرماندەی لەشکری شای لەشان و شکۆ کەوتوودا دەینەڕاند و دەیگوت
بە شا بڵێ ، من ورمزخانی عێلبەگی،کوڕی ئیمام قولیخانی کۆگیلۆ ، لەو کاتەوە لە داوێنی دایکم بەر بوومەتەوە نەمزانیوە ترس چییە